کوردستان

وەزارەتی دارایی: بە سێ رۆژ مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە ورایگەیاند، ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەکانیان لە رێی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.  

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە (٢٧ ی تەمووز ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.  

تێبینی؛ ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری 
٢٤ ی تەمووزی ٢٠٢٥





 

 
2025-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.