وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
تەمویلی مووچەی مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٤ تەمووزی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٧٤،٨١٣،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو سیانزە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
سبەی هەینی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٤ ی تەمووزی ٢٠٢٥.
|