مەزڵووم عەبدی بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی سووریا گەیشتە فەرەنسا
نهانیوز-هەواڵەکان
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بە سەردانێك گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بریارە لەگەڵ بەرپرسانی سوریا بە نێوندگیری فەڕەنسا و ئەمریکا کۆبێنتەوە.
ئەمشەو چوارشەممە 23ی تەمموز مەزڵوم عەبدی فەرماندە هێزەکانی هەسەدە بە سەردانێک گەیشتە فەڕەنسا و بە گوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت وا بڕیارە ڕۆژی هەینی كۆبوونەوەی نێوان هەر دوو دەستەی دانوستانی هەسەدە و حكومەتی سووریا لە پاریس بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وەکو نوێنەری حكومەتی سووریا و تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سوریا و ژان نۆیل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش بەشدار دەبن.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئامانجی دانوستانەکە بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتی سوریا دەبێت کە بەپێی رێکەوتنی 10ی ئایاری رابردوو لەنێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا واژۆكرا.
|