کوردستان

پێشەوا هەورامانی: چاوەڕوانین ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایار بنێردرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتاوتوێکردنی پرسی مووچە و رێککەوتن لەگەڵ بەغداد، وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دوێنی پێی وتوون کێشەى نەختینەیان هەیە، بەڵام بانکی ناوەندی کێشەکەی چارەسەر کردوە و بەڵێنیانداوە ئەمڕۆ پارە دابینبکەن.

ئەمرۆ چوارشەممە 23ی تەمووزی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و پرسی مووچە و رێککەوتنی لەگەڵ بەغداد تاوتوێکرد.

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژى حکومەتی هەرێم لەبارەى مووچەى مانگى پێنجەوە، ئاماژەی بەوەدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوێنێ پێی وتوون، کێشەى نەختینەیان هەیە و داوایان لە بانکى ناوەندى کردووە پارەیان بۆ دابینبکات و ئەوانیش بەڵێنیانداوە ئەمڕۆ پارە دابینبکەن.

وتەبێژى حکومەت رایگەیاند، چاوەڕوانین ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایار بنێردرێت ودەشڵێت "هەفتەى داهاتوو داواى مووچەى مانگی حوزەیران دەکەین".

لەبارەى پرسی نەوتیشەوە، جەختیکردەوە، کاتێکی زۆرى ناوێت بۆ ئەوەى ئاستی بەرهەمهێنانى نەوت بەرزبکرێتەوە، بەڵام دەبێت گرەنتى پاراستنى کێڵگە نەوتییەکان بکرێت، وتیشی "هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەناردەکردنى نەوت کێشەى نییە".

 
2025-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.