سەرۆککۆماری عێراق رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی چەند داوایەکی هەڵەبجەییەکان دا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆککۆماری عیراق لە سەردانێکی دا بۆ هەڵەبجە رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی چەند داوایەکی هەڵەبجەییەکان داو رایگەیاند، هەرچی بۆ ئەو پارێزگایە بکەین بەکەمی دەزانین.
ئەمڕۆچوارشەممە 23 تەموووزی 2025 د.لەتیف رەشید سەرۆککۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بەسەردانێک گەیشتنە پارێزگای هەڵەبجە و تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا.
پاشان د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لەهەموو سەردەمەکاندا هەڵەبجە پێگەیەکی گرنگی هەیە و بەپارێزگابوونیشی بەرزدەنرخێنین و هەرچی بۆ ئەو پارێزگایە بکەین بەکەمی دەزانین، دەشڵێت "بەنیازم لە بودجەی سەرۆکایەتیی عێراق داوای بەشێکی تایبەت بۆ هەڵەبجە بکەم".
راشیگەیاند:"شانازی بەمێژووی پارێزگای هەڵەبجەوە دەکەین و سڵاو بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی 16ی ئادار دەنێرین، ئەو پارێزگایە سیمبوولی قوربانیدان و بەگژداچوونەوەی دوژمنانی گەلەکەمانە".
هاوکات هەر لەسەردانەکەیدا سەرۆککۆماری عیراق رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی چەند داوایەکی هەڵەبجەییەکان دا.
|