پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
نهنایوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و خۆڵبارین دەستپێدەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-07-2025 کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێـت لەگەڵ کەمێک توزو پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی کرد کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبیت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی
|