هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە چەکەکانی ڕادەست بکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە سایەی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە باشوری سوریا و پەرەسەندنی هەڕەشەکانی داعش لە دژیان بەم دواییانە، ڕاده‌ستكردنی چه‌ك له‌م دۆخەدا مه‌حاڵه، ده‌كرێت به پێی ڕێككه‌وتنێكی ده‌ستوری تێكه‌ڵ به سوپای سوریا ببن، بەڵام بەو مەرجەی كە دان بە تایبەتمەندی هێزەكەدا بنرێت.
ئه‌بجه‌ر داود، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی گرژییە بەردەوامەکانی سوریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، مه‌حاڵه لە ئێستادا چه‌ك دابنێن.
جەختیشیکردەوە ، هەسەدە دەتوانێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی دەستورییەوە بچێتە ناو سوپای سوریاوە، بەڵام بەو مەرجەی کە دان بە تایبەتمەندی پێکهاتەی کوردی‌دا بن، وتیشی "هێزەكانیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نین، به‌ڵام به‌رگریی له گه‌له‌كه‌یان ده‌كەن له هه‌ر كوێیه‌ك بن.
ئەبجەر داود ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن ماوەی 30 رۆژ بۆ یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپاى سوریا دانرابێت راست نییە.
هاوكات ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) بە سكای نیوز- عەرەبی ڕاگەیاندوە، ئه‌گه‌ر متمانه و گه‌ره‌نتی ده‌ستوری هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری چه‌ك ده‌بن، دەشڵێت، "حكومه‌تی سوریا له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده خاوه و سستی نیشان ده‌دات".
|