کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی 6 و7 ئاشکرا کرا

د. فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە ڕایدەگەیەنێت" کاتێک مووچەی مانگی پێنج خەرجکرا، واتە مووچەی مانگەکانی داهاتوو (6 و 7)یش خەرج دەکرێت."

د. فوئاد حسێن بۆ میدیای پارتی باسی لەوەکردووە، لە بەغدا باسی مووچەی مانگی 7 دەکرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەدوای ناردنی مووچەی مانگی پێنج، (مانگی شەش)یش ڕەوانە بکرێت.

ئەو وەزیرە کوردە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو بە تەلەفۆن لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەرکردەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە گفتوگۆدا بووە لەبارەی مووچە و دەڵێت" لەم ماوەیەدا جەنابی سەرۆک بارزانی زۆر خەمخۆری گەلی کوردستان بوو، پرسیاری دەکرد [پرسی مووچە] بەرەو کوێ دەڕوات."

جەختیشدەكاتەوە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیوەندیدابووە و دەڵێت" بۆ چارەسەری کێشەکە پەیوەندیم پێوەی کردن، تاوەکو لێکتێگەیشتن هەبێت."

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی وەزیرە کوردەکانی نێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد و وتی" هەموومان لە پەیوەندیدابووین لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق و دەورووبەری کاتژمێر 10 گەیشتین بەوەی، کە کێشەکە چارەسەر کراوە."
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.