کوردستان

نها نیوز زانیاری لەبارەی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، بریارە، لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاردا نزیكەی 1150 خانەشین لە سلێمانی  (5) مووچە پێكەوە وەربگرن

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ نها نیوزی راگەیاند، بریارە ئەو خانەنشینانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون و رێکارەکانیان  تەواو بوەو ناویان لە لیستی مووچە دا هاتوەتەوە، لەكاتی دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاردا پێنج مووچە پێکەوە وەر بگرن کە لە سلێمانی ژمارەیان نزیکەی 1150 کەسە.

 راشیگەیاند، لە مانگی حوزەیرانیشدا، لەکاتی هاتنی مووچەدا لە سڵێمانی نزیکەی 2000 کەسیتر مووچەی شەش مانگ پێکەوە وەردەگرن.

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، ئاشکرای کرد بۆ مانگی تەمووز ژمارەی ئەو خانەنشینانەی ناویان چوەتە لیستی مووچە کەمترە، چوونکە وردە وردە ژمارەیان کەم دەکات.

 دەشڵێت "بە گشتی لە سلێمانی بۆ ئەم سی مانگە نزیکەی 5000 هەزار کەس مووچەکانیان وەردەگرن کە  لە مانگی یەکەوە وەریان نەگرتوە و تازە خانەنشین بوون".

سادق عوسمان ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرێم بە گشتی  تائێستا نزیكەی 15 بۆ 20هەزار حانەنشین موچەكانیان بۆ بەستراوەو، هەرمانگەو ژمارەیەك مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.

 
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.