کوردستان

دادگای باڵای فیدراڵی لەبەرژەوەندی هەرێم بڕیاریدا

نها نیوز – هەواڵەکان

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوو سکاڵای دژی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە رەتکردەوە. شارەزایانی یاساییش پێیانوایە "پاش رەتكردنەوەی ئەم سكاڵایانە، هیچ پاساوێك بۆ جێبەجێكردنی یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە نەماوەتەوە".

بەپێی ئەو وردەكارییەی كە دادگای فیدرالی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی كردەوە، سكاڵای یەكەمیان لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگرەكانی تۆمار كرابوو، داوا كرابوو كە ڕێگەكانی دەركردنی (یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە) و دەنگدان لەسەر یاساكە بە نایاسایی دابنرێت و فەرمانی سالاری دەربكرێت بۆ راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكە. بەڵام دادگای فیدرالی ئەم سكاڵایەی رەت كردەوە.

هەروەها سكاڵای دووەمیش لە دژی سەركۆماری عێراق تۆمار كرابوو، داواكرابوو كە مەرسوومەكەی سەركۆمار تایبەت بە هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە كە لە رۆژی 29ی 4ی 2025 دەریكردبوو، بە نادروست لە قەڵەم بدرێت و فەرمانی سالاریش بۆ راگرتنی مەرسوومەكە دەربكرێت، بەڵام دادگای فیدرالی ئەم سكاڵایەشی رەت كردووەتەوە.

شارەزایانی یاسایی پێیانوایە كە پاش رەتكردنەوەی ئەم سكاڵایانە، هیچ پاساوێك بۆ جێبەجێكردنی یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە نەماوەتەوە و دەبێت لەمەودوا وەك پارێزگایەكی تەواو مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و لە هەموو بوارێكدا تەرخانكراوی تایبەتی بۆ دابنرێت.
 
17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.