کوردستان

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاند، سودانی، ڕەزامەندیدا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 5 بۆ هەرێمی کوردستان

ئەمرۆ سێشەممە 22ی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی ( 2025 ) کە بڕەکەی (120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاند، دوای ناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە, محەمەد شیاع سودانی، ڕەزامەندیدا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 5 بۆ هەرێمی کوردستان

21کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.