پارتی پێشنیاری کشانەوەی کورد لەبەغدا رادەگەیەنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، باشترین بڕیار كشانەوەیە لە بەغدا، دەشڵێت "بەبێ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە ئەم پرسە چارەسەر ناکرێت. خۆزگە ئەو بڕیارە دەدرا".
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی "لێكەوتەکانی قەیرانی خەرجنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بارگرانییەکی راستەقینە و زیانێكی گەورە بۆ ژیانی هاوڵاتییان و، دووبارەبونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتیی و ژیارییەكان لە هەرێم و، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست، دیارترین ئەو پرس و بابەتانە بوون، کە لە دیدارەكانماندا لەگەڵ باڵیۆزانی هەریەک لە وڵاتانی (ئۆسترالیا و رۆمانیا و روسیا) گفتوگۆمان لەبارەوە كرد".
لە وەڵامی چەند پرسیارێكیشیدا كە ئاراستەی كراوە، شاخەوان عەبدوڵا ئاشکرایکرد "باشترین بڕیارێك بەلای منەوە كشانەوەیە لەبەغدا، خۆزگا بڕیارێكی ئاوا دەدرا".
جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتوشیەتی "من هیچ کات بروام بەبەڵێن و گفتوگۆکانیان نییە، بەڵام بەردەوامیشین دیارە دوای هێرشە درۆنییەكان و بریارەكەی تورکیا دەبێت پیداچونەوە بکرێت بەو لێکتێگەیەشتنە".
"لەژیانمدا هێندەی ئەم ماوەیە لەکەس نەپارامەتەوە، لەپێناو مووچەخۆران ئەوەم کردووە، هەرچەند پێموایە بەبێ بریارێکی یەکلاکەرەوە ئەم پرسە چارەسەر ناکرێت".
|