نهانیوز-هەوالەکان
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، رێككەوتنەكەی نێوان بەغداو هەرێم، گەرەنتی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەزێنەی فیدراڵی بەپێی یاسا‌و بودجە دەكات.
ئەمڕۆ دوشەممە21ی تەمووزی2025 باسم عەوادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی وڵاتەكەی رایگەیاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تییه له سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا و دەشڵێت "ئه‌و بڕیاره كۆتایی به ساڵانێك له چاره‌سه‌ری كاتی ده‌هێنێت و پابه‌ندبونی یاسایی و گه‌ره‌نتی ده‌ستوری دروستده‌كات".
ئاماژە بەوەش دەکات، ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون ڕوداوێكی گه‌وره و ناوازه‌یه، به‌و پێیه‌ی كۆتایی به ساڵانی دورودرێژی دروستكردنی په‌یوه‌ندی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنه سیاسییه‌كان ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها قۆناغێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێت كه ده‌ستور و پابه‌ندبونه یاساییه‌كان به‌پێی یاسای بودجه له پێش هه‌مو ڕێككه‌وتنێك یان لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا بێت.
ڕونیشیكرده‌وه، "له بڕیاره‌كه‌دا هاتوه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ)، دوای لێبڕینی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی له پارێزگاكانی هه‌رێم، كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌كات و داهاته‌كه‌ی ده‌خاته خه‌زێنه‌ی گشتی یه‌كگرتو".
باسم عه‌وادی وتیشی "بڕیاره‌كه میكانیزمی به‌دیل له‌خۆده‌گرێت بۆ دڵنیابون له به‌رده‌وامیی پابه‌ندبونه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئه‌وا بڕی ته‌رخانكراو ده‌گه‌یه‌نرێته كۆمپانیای سۆمۆ، كه هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی ده‌دات له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی دیكه‌وه".
"ئه‌م ڕێكاره له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا یه‌كده‌گرێته‌وه سه‌باره‌ت به ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و موچانه له گه‌نجینه‌ی فیدراڵیه‌وه خه‌رج ده‌كرێن به‌پێی یاسا و بودجه‌ی ڕاسته‌قینه"باسم عەوادی وایوت.