کوردستان

نوێترین زانیاری لەسەر بریاری خەرجکردنی مووچە ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەوالەکان

دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ له‌ هه‌رێم 80 رۆژی تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه‌ له‌به‌غداوه‌ دیارینەکراوە، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت " چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات".

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە لێدوانێک دا بۆ میدیای یەکێتیی رایگەیاند، بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج چاوەڕێی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت.

ئاشکراشیکرد "تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغداد بوون و لەگەڵ تیمی فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینی بوون و كارەكان تەواوبووە و چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات".

رۆژی 13 ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مووچه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام له‌و واده‌یه‌وه‌ هه‌تا ئه‌مڕ‌‌‌ۆ 21ی7ی2025، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز له‌عیراق كردووه.

 
2025-07-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.