عێراق لەبەرژەوەندی هەرێم دوو بڕیاری گرنگی دا
نها نیوز - هەواڵەکان
دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو گرێبەستە 110 ملیار دۆلاریەکەی نەوتی هەرێم بڕیای هەڵوەشاندنەوەی داو شارەزایەکی نەوت و گازیش بە نها دەڵێت "پوچەڵکردنەوەی ئەو دوو سکاڵایە لە قازانجی هەرێمە و بەفەرمی ناساندنی گرێبەستەکەیە".
نەوزاد موهەندیس، شارەزای بواری نەوت و وزە لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە لەسەر دوو گرێبەستە 110 ملیار دۆلاریەکەی هەرێم لەگەڵ ئەمریکا بە نها نیوزی وت "ئەو دوو سکاڵایە، یەکێکیان لەلایەن ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقەوە بوو، ئەوەی دیکەشیان لەلایەن ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی عێراقەوە سکاڵاکە تۆمار کرابوو، ئەویش لەسەر ئەو دوو گرێبەستە نەوتییە بوو کەلە 19ی 5ی 2025 لەئەمریکا واژۆ کرا لەنێوان هەردوو کۆمپانیای یونستید زاگرۆس و KNHی ئەمریکی، هەردوو سکاڵاکەش لەسەر سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەکان تۆمار کرابوو".
وتیشی "لە سکاڵاکەدا داوایانکردبوو کە فەرمانسالاری دەربچێت بۆ ئەوەی بەخێرای کارەکانی گرێبەستەکە پوچەڵبکرێتەوە دووەمیشیان داوایکردبوو بە نادەستوری لەقەڵەم بدرێت، چونکە نابێت بەبێ رەزامەندی حکومەتی عێراق گرێبەست بکرێت، بەمەش ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە پوچەڵکردنەوە و رەتکردنەوەی دوو سکاڵاکە".
لەبارەی ئەوەی گرنگی رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایانەش، نەوزاد موهەندیس ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەو پوچەڵکردنەوەیە لەرووی یاساییەوە لەقازانجی هەرێمە و "ناساندنی گرێبەستەکە بەشێوەی فەرمی".
بەوتەی ئەو بێت، ئەم گرێبەستە وایکرد عێراقیش گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ KNHی ئەمریکی لەحەمرین واژۆ بکات.
"دەبێت ئەوەش بڵێین عێراقیش ئەو فریشتە ئاسایە نیین و لەبیانوی زۆر دەگەڕێن بۆ ملکەچکردنی هەرێم لەرێگەی ئابوری و سەربازییەوە". ئەو شارەزای نەوت و گازە وای وت
نەوزاد موهەندیس لەبارەی شوێنی هەڵدانی درۆنەکانیشەوە دەڵێت "لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران دەریانخست ئەو درۆنانەی ناوچەی سلێمانی کردە ئامانج لە دوزەوە هەڵدەستن کە هەموویان تورکمان و عەرەبن، وە ناوچەی زاخۆ و دهۆکیش لە دەشتی نەینەواوە درۆنەکان هاتوون".
|