نهانیوز-هەواڵەکان
لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عیراق كۆبووه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی عیراق وتوویه‌تی" ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار بۆ هه‌رێم به‌نده به ناردنی داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێی كۆمپانیای سۆمۆوه".
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمووزی 2025، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندوون، بەو مەرجە مووچە دەنێرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رادەست بکات کە 120 ملیار دینارە و هەناردەی نەوتیش لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
هەروەها ئاشکراشی کرد، تەیف سامی وتوویەتی "داهاتی نانەوتی رادەست نەکرێت و نەوت هەناردە نەکرێتەوە، مووچە نایەت".
د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەدا تەیف سامی دەڵێت "وەك وەزارەتی داریی پابەند دەبن بە رێكەوتنەكان بەمەرجێك هەرێمی كوردستانیش دەست بكاتەوە بەهەناردەی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە."
ئەمڕۆ تەیف سامی بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و لەبارەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی کاری حکومی، جێبەجێکردنی بودجە و چاودێریکردنی، ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و مووچەی هەرێم پرسیاری ئاراستە کرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق:"له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 17ی7ی2025 دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بڕ‌یارێك له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردوه".