کوردستان

فەرماندەیی هێزەکانی عێراق: ئەو دەستەمان دۆزیتەوە كە لە پشت هێرشی درۆنەکانی هەرێمن

 نهانیوز-هەواڵەکان

فەرماندەیی هێزەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵکە نەوتییەکانی هەرێم هاتە دەنگ و دەڵیت" "  ئەو دەستەمان دۆزیتەوە كە لە پشت هێرشی درۆنەکانن".

 فەرماندەیی هێزەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵکە نەوتییەکانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند"  ئەو دەستەمان دۆزیتەوە كە لە پشت هێرشی درۆنەکانە بۆ سەر کێلگە نەوتیەکان لە كوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە"  هەمووشیان یەک جۆر درۆنن و لەیەك كارگەی دەرەوەی عێراق دروست كراون".

لە چەند ماوە رابردوودا نزیکەی 20 هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان کە پێنجیان کێڵگە نەوتییەکانیان کردووە ئامانج وئەوانی دیکەش بەر شوێنی سەربازی کەوتوون و   ٥ کێڵگەی نەوت لە هەرێمی کوردستان کە بریتین لە: خورمەڵە، تاوکێ، سەرسنگ، باعەدرێ و پیشابوور،  بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانێکی زۆر بەرکێڵگە نەوتییەکان گەشتوە و هەروەها بەرهەمهێنانی نەوت تێیاندا ڕاگیروە و لە چەندین لایەنی عێراقی و نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەکان کراوە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق هەژمارکراوە.

 
2025-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.