کوردستان

عێراق مەرجی نوێی بۆ ناردنی مووچە هەیە

نهانیوز-هەواڵەکان


وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چەند مەرج وبڕیارێکی بۆ ناردنی مووچە داناوە و بەم پێیەش ناردنی مووچە جارێکی دیکە ناردنی مووچە دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمووزی 2025 تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە کە " پارەی کاش لە بەر دەستدا نییە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم".

لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری دارایی عێراق چەند مەرجێکی بۆ ناردنی مووچە داناوە و وتویەتی " تا ئەم مەرجانە لەلایەن هەرێمەوە جێبەجێ نەکرێت مووچە نانێرین".
مەرجەکان بریتین لە : 

یەکەم: جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە دوای رێکەوتنی هەرێم وبەغدا  سەبارەت بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی دەرکراوە. 

بە پێی ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران هەرکاتێک وەزارەتی نەوتی عێراق و سۆمۆ پشتراستیان کردەوە کە هەرێم 230 هەزار بەرمیلی رادەست کردووە، ئینجا پارەی موچەی مانگی 5 دەنێردرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان دەڵێت" لە ئیستادا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان ئاستی بەرهەمهێنانمان ئەوەندە نییە".

دووەم:  تەیف سامی 3  لیژنەی دیاریکردووە، یەکەم بۆ دیاریکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم لە ماوەی 15 رۆژ و دیاریکردنی دەستنیشانکردنی پشکی عێراق لە داهاتی نانەوتی، دووەم  لیژنەیەک بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و سێیەم لیژنەیەکیش بۆ 
دیاریکردنی زیادەرەویی لە (ئینفاقی فعلی) لەسەر کۆی پشکی مووچەی هەرێم 

 
2025-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.