نهانیوز-هەواڵەکان
مەسرور بارزانی رایگەیاند" تێگەیشتنی ئێمە بۆ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەپێی دەستوورە و هەمیشە پابەندیش بووین"، دەشڵێت" مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو هەناردەکردنی نەوت دەستپێنەکاتەوە، بەغداد مووچە نانێرێت.".
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمموز مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، ڕایگەیاند”هەندێک لایەنی نا بەرپرس پرسیاری نابەرپرسانە دەکات لە بارەی داهاتی ناوخۆوە، بەڵام کردنەوەی ئەم پڕۆژانە وەڵامی ئەو لایەنانەی داوەتەوە".
وتیشی"مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو هەناردەکردنی نەوت دەستپێنەکاتەوە، بەغداد مووچە نانێرێت".
مەسرور بارزانی وتیشی" تێگەیشتنی ئێمە بۆ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەپێی دەستوورە و هەمیشە پابەندیش بووین و هەموو ئەرکە دەستورییەکان جێبەجێی دەکەین، بەڵام واز لە مافە دەستورییەکان ناهێنین و ئەو پەڕی نەرمیمان نواندوە بۆ ئەوەی فشاری مووچە لەسەر خەڵک نەمێنێت".
سەرۆکی حکومەت باسی لەوەش کرد شاندی یەکێتی و پارتی لە بەغداد پەیوەندییان پێوەکردم و رازیبوم لەسەر پێشنیارەکە و ڕێککەوتنەکە کرا"، وتیشی" ئێمە چاوەڕێی بەغدادین کە مووچە بنێرێت و ئەم سزادانە بە کۆمەڵە کۆتایی بێت".
سەرۆکی حکومەت وتیشی"هەندێک لایەنی هەرێم هەمیشە پاساو بۆ حکومەتی عێراق دەهێننەوە بۆ نەناردنی مووچە".
مەسرور بارزانی راشێگەیاند" ئێمە باجی سەرکەوتنەکانمان دەدەین و لەبری ئەوەی چاو لە ئێمە بکەن، هاووڵاتیانی هەرێم سزا دەدەن و مووچەیان دەبڕن و ئێمە ئامادەین ئەزمونی خۆمان بخەینە خزمەتی عێراقەوە".