دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێی سێ سکالا دژی هەرێمی کوردستان دواخرا
نهانیوز-هەواڵەکان
دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێی سێ سکالا دژی هەرێمی کوردستان دواخرا و بڕیارە دانیشتنی دادگاکە لە 25ی تەمموز بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمموز بڕیار بوو دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی سێ سکاڵا کۆبێتەوە، دووانیان لە دژی گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای “ئێچ ئێن کەی ئێنەرجی و ویسترن زاگرۆس”ی ئەمریکی واژۆی کردوون و هاوکات سکاڵا دژی پڕۆژەی رووناکی تاوتوێ بکرێت بەلام دانیشتنەکە دواخرا.
بە گوێرەی راگەیەنراوی دادگای فیدراڵی بڕیارە 25ی تەمموز دادگاکە بۆ تاوتوێی ئەو سکاڵایانە کۆبێتەوە
|