کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن."
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پێشبینییەکانی کەشناسی باسی لەوەش کردوە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
|