ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵ ئاشکرا کرا
نیانیوز-هەواڵەکان
ناوی ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری بڵاوکرایەوە کە لە میانی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی حزبەکەدا هەڵبژێردران و تێیدا دلێر گەرمیانی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمموز دووەم ڕۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە دەکرێت.
ئەمەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیە کە تێیدا دلێر گەرمیانی، لە ناو 29 ئەندامەکەی سەرکردایەتیدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و سێ کەسیش وەک ئەندامی یەدەگ هەڵبژێردران.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی و لە یەکەمین ڕۆژی کۆنگرەی کۆمەڵ عەلی باپیر، جارێکی دیکە بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەستنیشانکرایەوە و پاشان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی ئەنجامدرا.
|