کوردستان

ئیسرائیل داوای پاراستنی کورد و کەمینەکانی سووریا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تووندی وڵامی دوا وتاری شەرع دەداتەوەو دەڵێت، لە سوریای شەرع دا، زۆر مەترسیدارە ئەندامی کەمینەیەک بیت؛ کورد، دروز، عەلەوی، یان مەسیحی، ئەوەش لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا چەندین جار سەلمێنراوە.

ئەمرۆ شەممە 19ی تەمووزی 2025 گیدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی دوا وتاری ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریای لەبارەی دۆخی سوەیدا داوەتەوە و نوسیویەتی: وتارەکەی شەرع پشتیوانی بوو لە جیهادییەکان، ئەو دژی دروزەکان قسەی کرد کە قوربانین.

جەختیشی کردووەتەوە کە قسە و لێدوانەکانی ئەحمەد شەرع  دەرخەری ئەو ڕاستییەن، کە لە سوریاکەی ئەودا مەترسیدارە کورد یاخود دروزبیت، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووشدا ئەمە بە روونی سەلمێنراوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەشكردووە، زامنكردنی ئاسایش و مافى کەمینەکان لە سوریا دەكەوێتە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و، قبوڵکردنی سوریا نوێ لە ناوی خێزانی نێودەوڵەتی بە پاراستنیان مەرجدار بکات.

2025-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.