کوردستان

لەم سنورەی سلێمانی کارەساتێکی گەورە روویدا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆی شەڕی نێوان دوو خێزانەوە لە گوندێکی سنووری قەزا چەمچەماڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو هاوڵاتی کوژران.
 
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ناحیەی قادر کەرەم لە سنوری قەزای چەمچەماڵ لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا؛ دوو کەس کوژران و لەوبارەیەوە رەمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی "رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی لە گوندی برایم غوڵام روویداوە و شەڕەکەش لەسەر کێسەی زەویوزار بووە".

لایخۆشییەوە، نورەدین فەخرەدین بەرپرسى بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ بەمیدیاکانی راگەیاند "ئەو دوو هاوڵاتییەی کوژراوە یەکێکیان موختاری گوندەکەیە، بەهۆی ئەوەی لەسەر کێشەی زەویوزار کێشەکەیان گەورە بووە؛ تەقەیان لەیەکتری کردووە و لە ئەنجامدا ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە".
 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.