کوردستان

پارتی لە سەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت، هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی عێراق

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دیمكراتی كوردستان دەڵێت "بەرپرسانی عێراق بێباكن بەرامبەر بە مەرجەكانی سەلامەتی و مۆڵەتی بیناسازی و قازانجی خێراى گەندەڵكاران".

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیمكراتی كوردستان، لەبارەی روداوی ئاگركەوتنەكەی مۆڵی كۆرنیش لە شاری كوت، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، بەرپرسانی عێراق بێباكن بەرامبەر بە مەرجەكانی سەلامەتی و مۆڵەتی بیناسازی و قازانجی خێرای گەندەڵكاران. 

زێباری نوسیویەتی "ئاگرکەوتنەوەكەی مۆڵی کوت و گریان و سەرەخۆشی بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و دەستپاکی، ئاماژەیە بۆ بێباکی دەسەڵاتە ناوخۆیی و فیدراڵیەکان بەرامبەر بە مەرجەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی بیناسازی و قازانجی خێرا بۆ گەندەڵکاران، لیژنەیەكی لێکۆڵینەوه پێکدەهێنرێت، بەبێ گرتنەبەری رێکاری سزادانی تاوانباران و، لە کۆتاییدا دۆسیەکه دژی نەناسراو تۆمار ده کرێت!.

دوێنێ چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025 رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەپارێزگای كوت روویدا و وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی هایپەرمارکێتی شاری کوت گیانیان لەدەستدا بۆ 61 کەس بەرزبووەوە و 45 کەسیش رزگارکراون.

2025-07-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.