کوردستان

دانیشتووانی گەڕەکی قولەڕەیسی دژی داگیرکردنی زەویەکەیان هاتنە دەنگ

نها نیوز – هەواڵەکان

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی قولەڕەیسی سلێمانی، لە بەرامبەر داگیرکردنی زەوییەکی 20 دۆنمی لەلایەن کەسێکەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی ورایانگەیاند، دەمانەوێت ئەو زەویە بکرێت بە پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 17ی تەمووزی 2025 دانیشتوانی گەڕەکی قولەرەیسی دژی داگیرکردنی زەویی گەڕەکەکەیان لە لایەن کەسێکەوە گردبوونەوە و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن، ئەو زەویە بکرێتە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆگەرەکەکەیان.

سەرچل عوسمان شەریف، نوێنەری گەرەکی قولەرەیسی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری نها تێیدا ئامادەیی هەبوو رایگەیاند، بە بێ هیچ تاپۆیەک و هیچ بەڵگەیەک و بە بێ ئاگاداری هیچ لایەنێک، کەسێک لە عەشیرەتی عوزەیری، پارچەیەک لە زەوی قولەرەیسی داگیرکردوە، لە کاتێکدا کە پێشتر ئەو زەوییە لە لایەن پارێزگاری پێشوەوە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری گەرەکەکە تەرخان کراوە.

نوێنەری گەرەکەکە ئاماژەی بەوەدا، گوندی قولەرەیسی کە نزیکەی 1000 ماڵە و کێشەی کەمی خزمەتگۆزاریی جاددە وبانیانیان هەیە و لە سەدا 60 ی بێ ئاون .

 
2025-07-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.