بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرایکرد، بۆ پرسەکانی مووچە و هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێم سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە میدیاکانی وت "ئه‌مشه‌و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه".
دەربارەی هۆکاری دوبارە سەردانەکردنەوەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا، بەوتەی نێروەیی بێت سه‌ردانه‌كه‌ی ناوبراو بۆ وتووێژكردنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق سه‌باره‌ت به پرسی مووچه و هێرشی درۆنه‌كان بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان".
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی "ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا له‌سەر لە یەکتر تێگەیشتنی نوێ لەگەڵ بەغدا تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان".
"هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو سه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌غدا بووه، به‌ڵام بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی تا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتووگۆ بكه‌ن". لەتیف نێروەیی وای وت
|