مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر لە سەرهێرشکردنە سەر شوان سابیر بە تووندی هاتە دەنگ
نها نیوز – هەواڵەکان
پارێزەر وچالاکوان شوان سابیر رایگەیاند: لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر چەند کەسێک رێگەیان لێ گرتوە وبەمەبەستی کوشتن هێرشیان کردۆتە سەری، مەڵبەندی یەکێتیی لە هەولێریش بە تووندی هاتە دەنگ و دەڵێت "دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم ، تەنیاو تەنیا کاریان پاراستنی هاوڵاتیان و ئازادیەکانی هاوڵاتیانە، نابێت ببنە بەشێك لەسەرکوتکردنی دەربڕینی بیروڕای جیاوازی هاوڵاتیان ".
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەمموزی 2025 شوان مستەفا، پارێزەر و لیکۆڵەری دادوەری، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردە و رایگەیاند،: لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر چەند کەسێک ڕێگەیان پێ گرتم وبەمەبەستی کوشتن هێرشیانکردۆتەسەری.
سەبارەت بەم رووداوە، مەڵبەندی 3ی یەکێتیی لە هەولێر بە تووندی هاتە دەنگ و لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ڕێگەگرتن و لێدانی (شوان سابیر مستەفا) لێکۆڵەری داد و چالاککوانی مەدەنی ٫ لەسەر شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر، هەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە بەئاراستەی پێشێلکردنی ئازادی تاکە کەسی و چەمکەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و هەروەها ئازادی بیروڕا لەهەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە لای دۆستەکانی گەلی کوردستان .
جەختیش لەوە دەکاتەوە، دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم ، تەنیاو تەنیا کاریان پاراستنی هاوڵاتیان و ئازادیەکانی هاوڵاتیانە، نابێت ببنە بەشێك لەسەرکوتکردنی دەربڕینی بیروڕای جیاوازی هاوڵاتیان ، وەکو ئەوەی لەشارۆچکەی وەرتێ ڕوویدا ، کە بووە هۆی شەهیدبوونی هاوڵاتیەك و برینداربوونی ژمارەیەکی تر
|