یەکێتیی داواکاری سەدان شۆفێری بارهەڵگر دەگەینێتە سوودانی
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی رایگەیاند، لەسەر داواکاری هاوڵاتیان و سەدان شۆفێری بارهەڵگر و بازرگانان واژۆی پێویستمان لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆکردەوە بەمەبەستی ئاسانکردنی بۆ ئەوەی ٤٥٠کم ڕێگا لەسەر شۆفێری بارهەڵگرەکان نەمێنێت و ڕاستەوخۆ لە دەروازەی پەروێزخانەوە کاڵاکانیان بگوازنەوە ناوڕاست و باشووری عێراق.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی، بە نها نیوزی رایگەیاند، لەپاڵ هەوڵەکانمان بۆ فشارکردن بەئامانجی چارەسەری کێشەی موچەی موچەخۆران، بەردەوامین لەکارکردن لەسەر بابەتەکانی تر پەیوەست بە هاوڵاتیان.
د. بڕیار راشیگەیاند، نوسراوێکمان ئاڕاستەی بەرێز سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەمەبەستی ئاسانکردنی کارەکانیان و کردنەوەی نوسینگەی گومرک لە بازگەی باوە محمود، بەمەبەستی ئاسانکردنی بۆ ئەوەی ٤٥٠کم ڕێگا لەسەر شۆفێری بارهەڵگرەکان نەمێنێت و ڕاستەوخۆ لە دەروازەی پەروێزخانەوە کاڵاکانیان بگوازنەوە ناوڕاست و باشووری عێراق.
"بە كردنەوەی نووسینگەی گومرك لە بازگەی باوە مەحمود، شۆفێرانی بارهەڵگر سوودمەند دەبن، چونكە 450 كم لە رێگەكەیان بۆ كورتدەكاتەوە و دەتوانن راستەوخۆ لە دەروازەی پەروێزخانەوە كاڵاكانیان بگوازنەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عیراق" د. بڕیار رەشید وایوت.
|