ئەمڕۆ لهبارهی پرسی مووچه ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٥ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکات.
هەروەها ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەم پرسانە تاوتوێ دەکرێن:
-بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
-ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.
-دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
|