کوردستان

کۆمپانیای DNOی بەرهەمهێنانی نەوتی راگرت

نهانیوز-هەواڵەکان

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کرانە سەر کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کوردستان کۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند کە تا دوای هەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکان بەرهەمهێنانی نەوت رادەگەرین.

کۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند، بە شێوازی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە دوو کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور راگرتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لەو دوو کێڵگەیە روویانداوە.
 
بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیاکە، یەکێک لە تەقینەوەکان لە کۆگایەکی نەوتی بچووک روویداوە لە کێڵگەی تاوکێ، تەقینەوەی دیکە لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان بووە لە کێڵگەی پێشابوور.
 
هیچ زیانێکی گیانی لە تەقینەوەکاندا نەبووە و کۆمپانیاکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکان، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە 3 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە زاخۆ ویەک کێڵگەی دیکە لە شێخان.
2025-07-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.