بە 3 درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم
نهانیوز-هەواڵەکان
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتژمێرەکانی 6 و 6:15، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
هەروەها لە کاتژمێر 7لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە کاتژمێر 7:15، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ نەکەوتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی دوێنێ سێشەممە 15یتەممووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنک، لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.
هاوکات ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبوو.
|