کوردستان

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سودانی ئاشکرا کرا

نهنایوز-هەواڵەکان

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی سودانی وبافڵ تاڵەبانی رایگەیاند" باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا، و گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی.

لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانی کرا، هەروەها باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا، و گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، و پێویستە ئەنجامەکانی گوزارشت لە خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.


6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.