کوردستان

کەشێکی فێنک روو لە هەرێم دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی جەخت لەوەدەکاتەوە کە کاریگەری بارانبارین تا بەرەبەیانی سبەی بەردەوامە و چەند شوێنیکی زیاتر ئەگەری نمە بارانی ئەبێت وکەشناسێکی دیکەش دەڵێت" کەشێکی فێنک روو لە هەرێم دەکات".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لەئێستادا بەشێکی زۆری ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهەوری تەواو پۆشراوە لەگەڵ بوونی هەندێ هەورە بروسکەش و لەماوەی رابردووشدا بە شێوەی نمە باران و تەنانەت بارانی بەلێزمە و زۆریش باری لەهەندێ شوێندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین کە لە چەند رۆژی رابردوو باسمان کردبوو کە حاڵەتێکی باران و هەورە بروسکە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و کاریگەریەکانی تا بەرەبەیانی سبەی چوارشەمە 16ی تەمووز بەردەوامی ئەبێت".

ئاشکراشی کرد کە "  لەشەودا چەند شوێنیکی زیاتر ئەگەری نمە بارانی ئەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پاشان کۆتای پێدێت و کەش جێگیر ئەبێتەوە ".

لای خۆشیەوە خەڵات سدیق، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە گەرمای بیزارکەر دەست بەکشانەوە دەکات بەڕۆژ گەرمای هاوینی ئاسایی دەبێت و بەئیواران و شەوان تارادەیەک پلەی گەرمی لەخوار ئاستی ساڵانەیە.
ڕاشیگەیاند، سبەی چوار شەممە 3 پلە نزم دەبێتەوە و ڕۆژی پێنج شەممە 4 پلە نزمتر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە 24ی مانگەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك 3 بۆ 4 ڕۆژ گەرمای بەهێز دەبێت و ئەویش ماوە درێژ نابێ و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە، واتە لەکۆتاییەکانی مانگ جارێکی دیکە نزمبوونەوە ڕوودەدات.


7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.