بافڵ تاڵەبانی بە نوێنەرایەتیی پارتی و یەکێتی دەچێتە بەغدا
نهانیوز-هەواڵەکان
بڕیارە ئەمشەو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی پارتی و یەکێتی بگاتە بەغدا.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە کە بڕیارە ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بگاتە بەغدا و دکتۆر فوئاد حوسێن لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و هەر ئەمشەو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان کۆدەبنەوە.
بە پێی زانیارییەکان سبەینێ، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرکردەکە سیاسییەکانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
میدیای یەکێتی لەبارەی ئامانجی سەردانەکە بڵاویکردووەتەوە کە سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و دۆزینەوەی دەرچەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانە .
|