بڕیارێک لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیاری دا و دەڵێت" تا 15ـی ئاب مۆڵەتی خۆناساندنیان هەیە".
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان تاوەكو رێكەوتی 15ـی ئاب، درێژدەكرێتەوە.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە خۆناساندنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجۆڵ، لەبەر بەرژەوەندیی شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و پێڕاگەیشتنی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بۆ خۆناساندنیان، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندن لە ریكەوتی 15ـی 7، تاوەكو 15ـی 8.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەشێکی شارەکانی هەرێم هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان قەدەغەیە و لەهەندێک ناوچە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
لەماوەکانی ڕابردووشدا لە سلیمانی و هەلەبجە ىریاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرچوون، بەڵام بەهۆی نارەزایی و خۆپیشاندانی خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی کاتی بریارەکەیان ڕاگرتووە تا ڕێنمایی نوێ دەردەچێت.
|