سودانی بڕیارێکی لەبارەی هەرێم دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
محەمەد شیاع سودانی فەرمانیکرد بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلە و فراوان لە هێرشە درۆنییەکانی سەر دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند"دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق دروست دەکات و ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری وڵات".
جەختیشیکردەوە" سودانی فەرمانیکردووە کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و دەستبەجێ و هەمەلایەنە بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەم هێرشانە و ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ لێپرسینەوە لەوانەی بەشداربوون لەم هەوڵەدا".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشکی درۆنی کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنووری هەولێر کران و هیچ زیانێکی نەبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەش درۆنێک ئاراستەی کێڵگەی نەوتی سەرسنک کرا و بەهۆیەوە کۆمپانیای HKN ENERGYـی ئەمریکی کارەکانی لەو کێڵگەیە ڕاگرت.
|