کوردستان

ئەمریکا بە تووندی لە سەر هێرشە درۆنییەکەی سەرهەرێم هاتە دەنگ

نها نیوز-هەواڵەکان

ئەمریکا بە تووندی لە سەر هێرشە درۆنییەکەی سەرهەرێم هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عیراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عیراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەرێم بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عیراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەموزیشەوە  بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عیراقدا".

راشیگەیاندووە:" پێویستە حکومەتی عیراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە لایەنە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عیراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عیراقدا کردووە".

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عیراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عیراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی".

لە کۆتایشدا داوای لە حکومەتی عیراق کردووە :" لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و ئەتروشی، هەروەها درۆنێکی دیکەش لە نزیک شارۆچکەی تەکیەی پارێزگای سلێمانی کەوتە خوارەوە

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.