کوردستان

یەکێتی دوا هەڵوێستی خۆی لەبارەی کشانەوەی لە بەغدا راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عێراق، حزبەکەی لە حکومەتی بەغدا ناکشێتەوە. لەبارەی مووچەشەوە ناوبراو هەڵوێستی خۆی خستەروو.

سۆزان مەنسور، ئەندامی پەرلەمامی عێراق لە وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "العهد" رایگەیاند "خەڵكی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرەوە نییە".

ناوبراو هەر لەمیانی چاوپێکەوتنەکەدا ئاشکراشیکرد "کشانەوەی  یەكێتی لە حكومەت لە ئارادا نییە خەڵكی کوردستانیش هیچ پەیوەندییەکی بە ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێرەوە نییە".

سۆزان مەنسور داوا لە بەغدا و هەولێر دەکات، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بدەن و، "کێشەکانیان بەگوێرەی دەستور چارەسەر بكەن".

سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش  لەبارەی پێكهێنانی حکومەتی باری نائاسایی، وتەبێژەکەی یەکێتی لە عێراق رایگەیاند "قسەكانی نەرێنین و شەقام دەترسێنن". 

هاوکات مەنسور دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیشی بەبێ پاساو بە جۆرێک لە دیکتاتۆریەت ناوبرد.

17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.