هۆکاری دواخستنی سکاڵای فەرمانسالارییەکە ئاشکرا کرا
نها نیوز-هەواڵەکان
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی فەرمانسالاریی دادگای فیدراڵیی عێراق پەیامێكی ناڕاستەوخۆیە كە ناتوانن مووچە بنێرن.
شیروان دووبەردانی، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دواخستنی سکالای پەیوەست بە مووچەی هەرێم رایگەیاند،دواخستنی دانیشتنەكە هیچ یاسایی نییە و دواخستنی فەرمانسالاریی دادگای فیدراڵیی عێراق پەیامێكی ناڕاستەوخۆیە كە ناتوانن مووچە بنێرن.
وتیشی "تاوەكو یەك هەفتەی دیكە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرنەكرێت هەڵوێستمان دەبێت".
راشیگەیاند، دواخستنی دانیشتنەكە هیچ یاسایی نییە و كۆتا وادەی چاوەڕوانیمان یەك هەفتەی دیكەیە و ئەگەر تاوەكو ئەو كاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەرنەكرێت، هەڵوێستمان دەبێت".
|