کوردستان

چوارچێوەی هەماهەنگی رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنی نێوان هەرێم وبەغدا تاوتوێ دەکات

نها نیوز-هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادە بوونی سوودانی بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادارلە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سوودانی لە سەر پرسی مووچە  وکۆمەڵێک پرسی ناوخۆیی و ناوچەیی کۆدەبێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بڕیاریشە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بۆچوونی خۆیان لە سەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخەنە ڕوو.

هەروەها سەرچاوەیەک بە میدیای ناوخۆیی ڕاگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق لە دوای چەکدانانی پەکەکە، دووبارە بوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هەروەها پرسی بەردانەوەی ئاوی تورکیا بۆ ناو عێراق و  تاوتوێ دەکرێت.

هەربە پێی زانیارییەکان سەبارەت بە دوایین هەوڵەکانی چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی هەرێم، ئەو لیژنە وەزارییەی کە هەفتەی رابردوو لەلایەن بەغدادەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و نەوت پێکهێندرابوو، سبەی سێشەممە، لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، کۆتا راپۆرتی لەوبارەیەوە ئاراستەی ئەنجومەنەکە دەکات.
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.