کوردستان

یەکێتی و پارتی: هەوڵەکانمان بۆ دابین کردنی مووچە چڕ دەکەینەوە

نها نیوز-هەواڵەکان

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دووپاتیان کردەوە، " هەوڵەکانمان بۆ دابین کردنی مووچە چڕ دەکەینەوە ".

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ 14ی تەمموزی 2025 بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو رەهەندەکان، لەڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگیی هەردوولا بهاوێژرێن.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندیی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین.

لێرەدا، کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.