کوردستان

هەسەدە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی پارێزگای سوەیدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نها نیوز-هەواڵەکان

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە تووندی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی شەرمەزار کرد کە دەکرێنە سەر گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای سوەیدا. 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەمموز هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە" ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر پارێزگای سوەیدا بوونەتە هۆی "گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی ناوچەکە و سووتاندن و تاڵانکردنی دەیان ماڵ و کێڵگەی هاووڵاتیانی مەدەنی."

هەسەدە نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕیوە لە "هێرشە دووبارەکان بۆ سەر گەلەکەمان لە سوەیدا و ئەو هەراسانکردنە بەردەوامەی کە لە ژیان و هاتووچۆ و ئیرادەیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە."

هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا دەکات کە "ئەو هێرشانە بوەستێنرێن و دڵنیایی بدرێت لە دووبارەنەبوونەوەیان." هەروەها جەختی کردووەتەوە لە پێویستیی "ڕەخساندنی دەرفەتی تەواو لەبەردەم دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکاندا بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریادا بگونجێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی 'مەقوەس'ـی شاری سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکان بەردەوامە، هەردوولا چەکی قورس وەک هاوەن، ئار بی جی و دۆشکەیان لە دژ یەک بەکارهێناوە و بە گوێرەی نوێترین راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری سوریا تا ئێستا 30 کەس لەو ئالۆزیانەدا گیانیان لەدەستداوە.

13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.