کوردستان

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

نهانیوز-هەوالەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، لە چەند ناوچەیەکیش نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی شەو ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە لەناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات.

دەشڵێت: خێرایی با لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تا ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتی لەناوچەکانی ناوەراست و ڕۆژئاوای هەرێم.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 44 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.

16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.