کوردستان

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی فەرمانی سالاری بۆ ناردنی مووچە کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ، لە بارەی فەرمانی سالاری بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەو.  

بەپێی خشتەی کارەکانی دادگای فیدراڵی، دادگاکە ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی مانگ دیاریكردووە  بۆ كۆبوونەوە لەبارەی سكاڵایەك كە لەلایەن فەرمانبەررانی هەرێمەوە پێشكەشەكراوە. 

لە سکاڵاکەدا داوای  فەرمان سالاری كراوە لە دادگا، بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بە پێدانی دەستبەجێ مووچە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی کێشەکانی ئەو داوایە یەکلایی دەبێتەوە.

ئەمە زیاتر٧٠ ڕۆژ دەبێت مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک بوونی نییە کە بەغداد و هەولێر بگەنە ڕێککەوتن و مووچە دابەشبکرێت. 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.