كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت و دوا بڕیار دەدرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
نهانیوز نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان و وەزیرە کوردەکانی هەرێم لە بەغدا ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا رایگەیاند، ئەمشەو لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی گرنگ بە ئامادەبوونی وەزیرە كوردەكان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت و دوا بڕیار دەدرێت .
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، كۆبوونەوەكەدا بەئامادەبوونی هەریەك لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆبوونەوەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە كە پێشتر لیژنەیەكی وزاری پێكهێندراوە و سبەی دادگای فیدراڵیی عێراقیش بۆ هەمان مەبەست كۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، دواجار راسپاردەی لیژنە 5 کەسییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەچێتە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و لەوێ بریاری لەسەر دەدرێت.
|