سبەینێ بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی سبەینێ لە پیرمام کۆدەبنەوە.
سبەی دووشەممە 14ی تەممووز، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی زانیاری میدیاکان کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوە دەچێت و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش، یەکهەڵوێستی لە بەغدا، پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەی مووچە و هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت.
|