کوردستان

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی موچە لە هەولێر بەڕێوەچوو

نهانیوز-هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی موچە لە هەولێر ئەنجامدرا لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی تەمموز بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوەیەکی تایبەی بە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ئەنجامدرا.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکومەت کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە موچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان".

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.