کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی سەباح بەرزنجی ئاشکرا کرا

نهانیوز- هەواڵەکان

د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و میدیای فەرمی كۆمەڵی دادگەری بڵاوی كردەوە کە کەمێکیتر ئازاد دەکرێت.  

شەوی رابردوو پەرلەمانتارەی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی د. سەباح، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە. کەسوکاری وتویانە " ئەو هێزانەش پۆلیس نەبوون، تائێستاش هۆکارەکەی دیار نییە لەسەر چی دەسگیر کراوە."

لای خۆشیەوە ئەمڕۆ میدیای فەرمی کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە کە "  كە ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی لە بارەی دەستگیرکردنی "پ.د.سەباح بەرزنجی" دەڵێت: لە ساتی یەكەمی دەستگیرکردنەکەیەوە، لە گەڵ لایەنی بەرپرس لە سەر هێڵین و بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بكرێت.".

د. سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە، لە پەرلەمانی عێراق، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان و کوڕی پێشەوای کۆچکردووی کۆمەڵی دادگەرییشە.


11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.