کوردستان

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و گەرم دەبێت، دواتر بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما لە بەرزیدا بە جێگیری دەمێننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە هەندێ ناوچە. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 46 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 44 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 49 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی

سۆران: 44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.